سه‌گیش غیره ده‌كات
|
|
![]() توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی كالیفۆرنیا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ده‌كرێت سه‌گیش هه‌ست به غیره بكات. شاره‌زایانی ره‌فتاری ئاژه‌ڵانه كه به‌شدارییان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه و گۆڤاری (پله‌س)ی زانستی ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 36 سه‌گ كردووه، له تاقیكردنه‌وه‌كاندا توێژه‌ران هه‌ستی سه‌گه‌كانیان تێبینی كردووه كاتێك خۆیان سه‌رقاڵ كردووه به بووكه‌ڵه‌ی دروستكراو له‌شێوه‌ی سه‌گ، یان یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵ. له‌وكاتانه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سه‌گه‌كان هه‌ندێك ره‌فتاریان نواندووه كه غیره‌كردنیان پێوه دیاربووه، بۆنموونه سه‌گه‌كان له‌وكاته‌دا هه‌وڵیانداوه خاوه‌نه‌كانیان به‌لای خۆیاندا رابكێشنه‌وه و ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان خۆیان پێوه سه‌رقاڵ كردووه له‌به‌رده‌ستیان دووری بخه‌نه‌وه. توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه سه‌گه‌كان به‌تایبه‌ت له‌وكاتانه‌دا هه‌ستیان به غیره كردووه كه خاوه‌نه‌كانیان بایه‌خی زیاتریان سه‌گه بووكه‌ڵه‌كانی دیكه داوه، له‌وكاته‌دا غیره‌یان زۆر پێوه دیاربووه، به‌ڵام بۆ منداڵ و هه‌ندێك خۆسه‌رقاڵكردنی دیكه، كاردانه‌وه‌یان به‌و جۆره نه‌بووه. |