ژیان:
عەباسی کەمەندی ساڵی (1952) لەۆرئاوای شاری سنە لەدایک بوە کە دەکەوێتە نزیکی شاری دیواندەرەی ئێستا.
زۆربەی بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە قەساب بون و زۆر بیر و رایێکی سوننەتیان هەبوە.
کەمەندی جیا لە ھونەری مۆسیقا شارەزایی زۆری لە بواری وێنەکێشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردی دا ھەیە و ماوەی (35) ساڵ لە رادیۆ و دەنگی شاری سنە کاری کردوە.
لە تەمەنی (23) ساڵ ژیانی ھاوبەش دەستپێدەکات و باوکی کوڕێک و دو کچە.
بەرھەمەکانی:
ئەلبومەکانی بریتین لە (گەلاوێژ و ھەورامان و پرشەنگ و کیژی کورد).
هونەرمەند کەمەندی جیا لەهونەری مۆسیقا شارەزایی زۆری لەبواری نەقاشی، تەئاتر و سینەما و ئەدەبیاتی کوردیدا هەیە و ماوەی (35) ساڵ لە رادیۆ دەنگی شاری سنە بێوچان کاری کردوه.
هاوکات سەرەتایی هەفتاکانی سەدەی (20) لەگەڵ خاتو شەهێن تاڵەبانی گۆرانیی بەناوبانگی سەبرییان تۆمارکرد.
ئەلبومی گەلاوێژ، هەورامان و پرشەنگ لەسەر مۆسیقای کورد شوێنەواری خۆیان داناوە.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تەمەنی (62) ساڵیدا لەشاری سنەی کۆچی دواییکرد.
سەرچاوەیەک بە (سبەی) راگەیاند، عەباسی کەمەندی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی هەبوە و شەوی رابردو باری تەندروستی تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانەی (بەعسەت) لە شاری سنە کراوە و بەرەبەیانی ئەمڕٶ گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا تەرمی عەباسی کەمەندی لە مزگەوتی (مەلا وەیسی)یە لە نیزک گۆڕەپانی ئیقباڵ لە شاری سنە.
سەرچاوەکە وتیشی: مەراسیمێکی گەورەی بۆ رێکدەخرێت و سەعات (4)ی پاشنیوەڕۆش بەکاتی سنە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدی بەخاک دەسپێردرێت.