![]() هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆ
رانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی
به‌شێك له ژیانی
منداڵیی خۆی ئاشكراكرد
و رایگه‌یان
د له منداڵی‌دا لێدانی
زۆر خواردووه.
له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌وێكی سوور" له كه‌ناڵی (نه‌هار)ی میسری، هه‌یفا وه‌هبی راگه‌یاند
كه زۆر كاتی تاریك و شه‌وی
ره‌ش له ژیانیدا هه‌ن و له ئاشكراكردنی به‌شێك له یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵییدا
وتی: "به‌بیانووی ته‌مێكردن و فێركردن له منداڵی‌دا لێدانم خواردووه
، به‌تایبه‌ت كه له خوێندنگه‌ی ناوخۆیی بوو م و له‌وێ راهیبه‌ی زۆر توندوتیژی لێ بووه كه لێدانم به‌ده‌ستیان خواردووه."
هه‌یفا وه‌هبی راشیگه‌یاند كه ژیانی منداڵیی له خوێندنگه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه و ئه‌وه‌نده لێدانی خواردووه كه خۆشه بووه، به‌ڵام ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له‌م ته‌مه‌نه‌یدا هه‌رگیز رێگه به‌وه نادات دووباره‌ی پیای بكێشرێته‌وه. هه‌ر له میانی به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌مه‌ر یوسرا-ی پێشكه‌شكار، چه‌ندین پرسیاری تایبه‌تی له هه‌یفا كرد سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاقدان و ماره‌ییه‌كه‌ی. ![]() ![]() |