مییت پیپەر ئەو رۆبۆتەی كە لە هەستەكانی مرۆڤ تێدەگات:

مییت پیپەر ئەو رۆبۆتەی كە لە هەستەكانی مرۆڤ تێدەگات:

​مییت پیپەر ئەو رۆبۆتەی كە لە هەستەكانی مرۆڤ تێدەگات:
مالبه ري زورترين

مییت پیپەر رۆبۆتێكی هۆشمەندە كە ئێستا لە بازاردایە و كۆمپانیاكانی مۆبایل لە ژاپۆن هەستاون بە دروستكردنی ئەم رۆبۆتە كە لە هەموو هەستەكانی مرۆڤ تێدەگات .

ئەم رۆبۆتەبەوە جیادەكرێتەوە كە رۆبۆتێكی كۆمەڵایەتتە و وا راهێنراوە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ بە شێوەیەكی زۆر جوان بكات.

مییت پیپەر یەكەمین رۆبۆتە كە لە هەستەكانی مرۆڤ تێبگات و بە پێی هەستی مرۆڤەكان مامەڵەیان لەگەڵ بكات، ئەم رۆبۆتە شێوەی لەگەڵ هەستەكانی مرۆڤ دەگۆرێ و وا دەكات ئەگەر كەسەكە هەست بە دڵ تەنگی بكات لە رێگای شێوەی رۆبۆتەكەوە هەست بە خۆشی بكات واتە لە كاتە ناخۆشەكان دڵخۆشت بكات و ناخۆشییەكانت لە بیر بباتەوە.

دیزاینی ئەم رۆبۆتە لەلایەن كۆمپانیای (ئێل دێبڕێت رۆبۆت) ەوە كراوە و لەلایەن كۆمپانیای (فاكس كۆنی) چینی ەوە درووست كراوە و لە گۆكا بەناوبانگەكانی مۆبایل نمایش دەكرێت.

لە ئێستادا ئەم رۆبۆتە لە توانایدایە بە دەوری خۆی بسورێتەوە و سەما بكات و چەند جولەیەكی كۆمیدی ئەنجام بدات و بە چەند دەنگێكی كۆمیدی لاسایی قسەكانت بكاتەوەو وە شاشەیەكی هەیە كە ئەو شتانەیە دەیەوێ پیتی بڵێ لەوێدا دەینوسێت.

وا بریارە ئەپلیكەیشنی تایبەتی بۆ سیستەمەكانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بۆ دروست بكرێت و ئاسانتر كاری پێ بكرێت و گفتوگۆی لەگەڵ بكرێت.

لە ئێستادا ئەم رۆبۆتە هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی كۆ كردوەتەوە چونكە بۆ مرۆڤەكان وەكو هاورێیەكی باش وایە و دەتوانێ لێیان تێبگات .

قەبارەیەكی زۆر گەورەی نییە بۆیە كێشە دروست ناكات كاتێك لە مالەوە هەڵی دەگریت لەگەل خۆت دەیگوازیتەوە .

نرخی ئەم رۆبۆتە تەنها 900 دۆلارە كە مایەی سەرسورمانە و لە چاو رۆبۆتێكی وادا بەو هۆشمەندییە.

رەنگی سەرەكی رۆبۆتەكە سپییە بەلام هەوادارانی دەتوانن داوای رەنگی تریش بكەن كە بە تایبەتی بۆیان دروست بكرێت .

 

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Create a website for freeWebnode