ناوی 10 ژنە ملیارد دێرەکەی جیهان بزانە
كریستی واڵتۆن
ژماره‌ی ملیاردێره‌كان له جیهاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه. له كۆی هه‌زار و 645 ملیاردێر له سه‌رتاسه‌ری جیهان 172 كه‌سیان ژنن، له‌و باره‌یه‌وه گۆڤاری به‌ناوبانگی فۆربس لیستی ژنه ده‌وڵه‌مه‌نه‌كانی جیهانی له ساڵی 2014دا بڵاوكردوه‌ته‌وه .
كریستی واڵتۆن
ته‌مه‌نی 59 ساڵانه و خه‌ڵكی ئه‌مریكایه و سامانه‌كه‌ی 36 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی جیهانه و خاوه‌نی سوپه‌رماركێته زنجیره‌ییه‌كانی وال مارته.
لیلیان بتانكور
خانمێكی ته‌مه‌ن 91 ساڵی فه‌ره‌نسیه و سامانه‌كه‌ی 34 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره و دووه‌مین ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه و خاوه‌نی لوراڵ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌لو په‌لی جوانكاری جیهانه.
ئالیس ڤالتۆن
كچی سم ڤالتۆن ، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای وال مارته. سامانه‌كه‌ی 34 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاره و سێهه‌مین ژنه ملیاردێره له ریزبه‌ندیه‌كه‌ی گۆڤاری فۆربسدا.
ژاكلین مارت
خاوه‌نی 20 ملیار دۆلاره و نه‌وه‌ی فرانس سی مارت دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای شیرینی وچۆكلێتی مارته و له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چۆكلێته‌وه ئه‌و سامانه‌ی كۆ كردوه‌ته‌وه‌چواره‌مین ژنه سه‌رمایه‌داری جیهانه.
جینا راینهارت
كچی لانگ هنكاكی ئۆسترالی، دۆزه‌ره‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی ئاسنه له جیهاندا و خاوه‌نی 17 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلاره و پێنجه‌مین ژنه سه‌رمایه‌داری جیهانه.
سۆزانه كلاتن
بازرگانێكی ئه‌ڵمانییه كچی هێربێرت كوانتی خاوه‌نی كۆمپانیای ئۆتۆمبیل سازی بی ئێم ئۆ پشكی ئه‌و بوو ئێستا خاوه‌نی 17 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند ترین ژنی ئه‌ڵمانی و شه‌شه‌مین ژنه سه‌رمایه‌داری جیهانه.
ئه‌بیگیل جۆنسۆن
خه‌ڵكی ئه‌مریكایه و خاوه‌نی 17 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاره و حه‌وته‌مین ژنه سه‌رمایه‌داری جیهانه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی فیدلیتییه.
ئان كوكس گامبێرز
ته‌مه‌نی 95 ساڵه و هاوڵاتی ئه‌مریكیه و میراتگری دامه‌زراوه‌ی كوكس ئینترپرایز، یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین دامه‌زراوه‌كانی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنه له ئه‌مریكاو باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكایه له‌به‌لجیكا خاوه‌نی 15 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره و هه‌شته‌مین ژنه سه‌رمایه‌داری جیهانه.
لۆرن پاڤێل جابر
هاوسه‌ری پێشووی ستیڤ جۆبز دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پله و خاوه‌نی 14 ملیار دۆلاره و نۆیه‌مین ژنه سه‌رمایه‌داری جیهانه.
یوهانا كوانت
خانمێكی ته‌مه‌ن 88 ساڵانی ئه‌ڵمانییه و هاوسه‌ری پێشووی هێربێرت كوانت دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی چاریته و له ریزبه‌ندیه‌كه‌ی گۆڤاری فۆربێسدا له ریزی ده‌یه‌مین ژنه سه‌رمایه‌داری جیهانداه كه سامانه‌كه‌ی 12 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره