Menu Search site
سه ره تا > نوێترین چارەسەر بۆ شێرپەنچەی کۆڵۆن
زورترين– لە نوێترین لێکۆڵینەوەی بەریتانیدا دەرکەوتووە کە یەکێک لە باشترین چارەسەر و پارێزەرە سروشتییەکان بۆ شێرپەنچەی کۆڵۆن بیبەری توونە، لێکۆڵینەوەکەش لە جۆرناڵی (Clinical Investigation)دا بڵاوکراوەتەوە. ئەو مشکانەی کە لە تاقیکردنەوەکەدا بەکارهێنران ماددەی (کاپسیسن) یان پێدرا، کە ئەم ماددەیە لە بیبەری تووندا زۆرە و بەرپرسە لە تامەکەی. دوای وردبوونەوە لە دەرئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکە دەرکەوت کە ڕێژەی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە لە ئەو مشکانەی توشبووی شێرپەنچەکە بوون بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەوانەشی کە لە قۆناغی سەرەتای نەخۆشییەکەدا بوون توانراوە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەیان تێدا ڕابگیرێت . لە هەمانکاتدا لێکۆڵەران تێبینیی ئەوەیان کردووە کە تەمەنی گیاندارەکان بە ڕێژەی %30 زیادیکردووە. کاریگەریی ئەم دەرمانە سروشتییە زیاتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ (سیلیکۆکسیب)دا تێکەڵبکرێت، کە دەرمانێکی دژە هەوکردنە و لە ئێستادا بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە تووشی هەوکردنی جومگەکان بوون. بەهۆی ئەوەی کە لە ئێستادا شێرپەنچەی کۆڵۆن سێیەم بەربڵاوترین جۆری شێرپەنچەیە لە جیهاندا، لێکۆڵەران ئاماژە دەکەن بەوەی کە پێویستە هەمووان گرنگی بدەن بە خواردنی بیبەری تون و خۆیان لەو سودە ناوازەیە بێبەش نەکەن.