هۆکاری کونەکەی سیبریا دەزانی چییە؟

هۆکاری کونەکەی سیبریا دەزانی چییە؟

هۆکاری کونەکەی سیبریا دەزانی چییە؟
 
 

ماوەیەکە کونێکی گەورەو سەیر لەباکوری سیبریا لەروسیا دەرکەوتووە، تیرەی ئەم کونە نزیکەی (١٠٠) مەترە، شوێنی ئەم کونە لەزمانی روسییدا پێی دەگوترێت کۆتایی زەویی، هەر بۆیە ئەفسانەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، لەم ناوچەدا پلەی گەرمیی دادەبەزێت بۆ (٥٠) پلە ژێر سفرو زۆر کەم لەزستاندا خۆر دەردەکەوێت.

روون نییە هۆکاری ئەم کونە چییە؛ هەندێک کەس دەڵێن نەیزەک‌و هەندێک کەسیش دەڵێن هۆکارەکەی مرۆڤی دەرەوەی زەوییە! بەڵام زانایان بیرۆکەیتریان هەیە، خۆڵی تاریکتری بەشی سەرەوەی ئەم کونە پێمان دەڵێت کاریگەری پلەی گەرمی بەرزی لەسەرە. ئەم ناوچە دەوڵەمەندە بەگازو کونەکەش لەمەیدانی گازی( یوانتسکی)یدایە، هەر بۆیە هەندێک کەس دەڵێن لەوانەیە هۆکارەکەی تەقینەوەیەکی گەورە بێت لە ژێر زەویی .

هەندێک لەتوێژەرانی روسیی بڕوایان وایە هۆکاری دروستبوونی ئەم کونە گەرمبوونی گۆی زەوییە، بەوتەی ئەوان ئەم کونە بەهۆی  تەقینەوەیەکی  ژێرزەوینی پێکهاتەی ئاوو خوێ‌و گاز دروستبووە، بە پێی ئەم بۆچوونە " بڕێکی زۆر گاز لەژێر توێیەکی سەهۆڵی ژێرزەویی، کە پاشماوەی دەریایەکی (١٠٠٠٠)ساڵەیەو ئێستا نەماوە، حەپسە، لەم ساڵانەی دواییدا ئەم سەهۆڵە تواوەتەوە‌و گازەکەی ژێری وەکو گازی ناو بوتڵێکی پیپسی، هاتوەتە دەرەوەو ئەم کونەی لێکەوتوەتەوە".

 

 

ماڵپەری زورترين تاكه‌ مالپه‌ری هه‌مه‌ره‌نگی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌كی بیلایانه‌ كارئه‌كات، له‌سالی 2014 دامه‌زراوه‌

Make a free websiteWebnode