چۆن لەکاتی خەوتن لەگەڵ ھاوسەرەکەت دڵخۆش بیت

مالبه ري زورترين
لە توێژینەوەیەکی بەریتانیدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە بێ جل لەگەڵ ھاوسەرەکانیان دەخەون دڵخۆشترن لەوانەی بە جلوبەرگەوە دەخەون. بەپێی سەرچاوەکان نزیکەی (١٠٠٠) کەسی بەریتانی بەشدارییان لەو توێژینەوەیەدا کردووە و چەندین پرسیاریان ئاڕاستە کراوە، لەدوای پرسیارەکان و بەراوردکردنیان دەرکەوت (٥٧%)ی ئەو کەسانەی بەبێ جل دەخەون دڵخۆشن، بەپێچەوانەوە تەنھا (٤٨%)ی ئەوانەی بە جلەوە دەخەون دڵیان خۆشە و توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن بەبێ جل نووستن لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا زۆر دڵخۆشت دەکات و ئارامی و ئاسوودەییت پێدەبەخشێت. یەکێک لە بەشداربووان بەناوی ستیفن ماکێنسی لەوبارەیەوە وتی " ماوەی شەش ساڵە بە بێ جل دەخەوم و زۆر ئاسوودەترم لەو کاتەی بە جلەوە دەنووستم، ھەروەھا پشووی زیاتر دەدەم لە ڕابردوو و ھەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم لەگەڵ ھاوسەرەکەم.