ڕۆنی خۆشحاڵه به كاركردنی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڤان گالدا

ڕۆنی - ڤان گال
پاش بردنه‌وه‌ی جامی گینیسی دۆستانه له‌لایه‌ن مانچسته‌ر یونایتده‌وه و پێدانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به ڕۆنی ، ئه‌و یاریزانه له وته‌یه‌كیدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ستایشی زۆری ڤانگالی هۆڵه‌ندی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند" له‌وه‌ته‌ی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا ڕاهێنان ده‌كات بینینی بۆ جیهانی تۆپی پێی گۆڕاوه.
ڕۆنی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ڤان گال به‌رده‌وام ئامۆژگاریان ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن له یاریه‌كه‌وه بۆ یاریه‌كی دیكه جیاوازبن و ،بیرۆكه و پلانی تازه‌مان ده‌داتێ كه بێگومان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیشدا ده‌گونجێت.
له كۆتایشدا ڕۆنی خۆشحاڵی خۆی نه‌شارده‌وه به‌وه‌ی یانه‌كه‌ی توانیویه‌تی ببێته پاڵه‌وانی جامی گینیس و خۆشی ببێته باشترین یاریزانی جامه‌كه.