بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌ندرۆید به فه‌رمی بۆ هه‌موو ڤێرژنه‌كان كرا به كوردی له لایه‌ن مامۆستایه‌كی شاری كه‌لار به‌ناوی فه‌لاح ئه‌حمه‌د. ئه‌م ڤیدۆیه له‌سه‌ر مۆبایلی نوێی HTC ONE تاقیكراوه‌ته‌وه بێ كێشه و خاو بوونه‌وه وه‌ستان و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هاندانه‌ش كار ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه له داهاتووشدا ئه‌پده‌یت ئه‌كرێنه‌وه، داهێنه‌ره‌كه‌ی راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌دوای فۆرماتكردنی مۆبایله‌كه‌ش، به‌رنامه‌كه ناسڕێته‌وه.
فه‌لاح ئه‌حمه‌د، داهێنه‌ری به‌رنامه‌ی زمانی كوردی نیمچه فه‌رمی بۆ مبۆبایلی ئه‌ندرۆید، به خه‌ندانی راگه‌یاند: “ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ هه‌موو ڤێرژنه‌كانی ئه‌ندۆید و سه‌پۆرتی هه‌موو ئامێره‌كانی ئه‌ندرۆیده كه به هه‌زاره‌ها مۆبایلی ئه‌ندرۆید هه‌ن له جیهاندا دیارترینیان سۆنی، HTC، سامسۆن گالاكسی، هواوی، گووگڵ نێكزه‌س، LG و مۆتۆرلا و هتد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له ئێستادا له رێگه‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌یه‌وه یه‌كێك له تیمه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئامێره‌كانی داناوه به فه‌رمی get.cm خاوه‌ن ئه‌و جۆره مۆبایلانه‌ش ده‌توانن بۆ ئامێره‌كانتانی داگرن و فلاشی لێبده‌ن.
روونیكرده‌وه، كه هه‌موو ئامێره‌كانی ئه‌ندرۆید له گووگڵه‌وه سیسته‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت كه ناوی سیسته‌مه‌كه AOSP یه. واته: Android open source project ئه‌م كوردیه‌ش له AOSP وه ده‌ستی پێكراوه.
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه بۆ یه‌كه‌م جاره له كوردستان ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌روست ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه بۆ یه‌ك جۆر مۆبایل و یه‌ك جۆر ڤێرژن نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موو جۆره مۆبایلێك و بۆ هه‌موو ڤێرژنێكه، وتیشی: “كۆمپانیا لاوه‌كیه‌كان له‌مه‌ودوا به فه‌رمی دایده‌به‌زێننه سه‌ر مۆبایله‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پشت به سیستمی ده‌ستكاری كراوی سیانۆجێن ده‌به‌سن وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گووگڵ له‌مه‌وه‌دوا ده‌ریبكات.
خاوه‌نی به‌رنامه‌كه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له ئێستادا به‌رنامه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه بۆ Update كردن له ناو ئامێره‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێ پێشتر سیستمی هانده‌كه ئاماده كرابێت.
هه‌روه‌ها وتیشی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تازه‌یه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌پده‌یت ئه‌كه‌نه‌وه تا كه‌م و كوڕی و هه‌ڵه‌كان نامێنن ئه‌م تازه‌كردنه‌وه‌یه ڕاسته‌خۆ دوای ئه‌پده‌یت بونه‌وه سیستمی هانده‌كه زیاد ئه‌كرێت بۆ هه‌موو ئامێره‌كان، بۆیه هه‌ركه‌س ئه‌یه‌وێت به‌شدار بێت له ڕێگه‌ی هه‌ژماری فه‌یسبوكه‌وه ئه‌توانێ په‌یوه‌ندی بكا و به‌شدار بێت fb.com/Dylan.ahmed”.